ڕێباز ئەحمەد، بەڕێوەبەری (کوردیا ئەی ئای)، بووە میوانی پۆدکاستی ڤیم لەگەڵ نوسەر و پێشکەشکار یاسین ئافتاو ، لە پۆدکاستێکی تایبەت و فراواندا چەندین بابەتی گرنگ و هەنووکەییی سەبارەت بە جیهانی ژیریی دەستکرد خستە ڕوو. ئەم دیمانەیە وەک هەنگاوێک بۆ ئاشنابوونی زیاتری بینەران بەم تەکنەلۆژیا شۆڕشگێڕییە ساز کرابوو.
لە سەرەتای پۆدکاستەکەدا، ڕێباز ئەحمەد باسی لە ئەزموونی خۆی و کتێبەکەی کرد، پاشان مێژووی ژیریی دەستکردی قۆناغ بە قۆناغ شیکردەوە. باسی لە پێناسەکردن و بنەماکانی ژیریی دەستکرد کرا و ڕوون کرایەوە چۆن ئەم تەکنەلۆژیایە تێکەڵ بە ژیانی تاک بە تاکی بەکارهێنەرانی ئامێرە زیرەکەکان بووە. هەروەها تیشک خرایە سەر چوارچێوەی فراوانی شۆڕشە تەکنەلۆژییەکان و چۆنیەتیی کارکردنی سیستەمە زیرەکەکان لە ڕێگەی پرۆسێسکردنی داتا و ئالگۆریتمەکانەوە.
لایەنە کۆمەڵایەتی و ڕەوشتییەکانیش تەوەرێکی تری گرنگی دیمانەکە بوون، کە تێیدا باسی سروشتی وڕێنەی ژیریی دەستکرد کرا؛ وەک داهاتوویەکی سەرسوڕهێنەر کە پرسیار لەبارەی داهاتووی کاری مرۆڤ و ژیانی ڕۆژانە دەورووژێنێت. لە بەشی کۆتاییی دیمانەکەدا، باس لە مەترسی و پێشبینیی شارەزایان بۆ داهاتووی ژیریی دەستکرد کرا، لەگەڵ بەراوردکردنی پێشکەوتنەکانی وڵاتی چین بەرامبەر بە ئەمریکا.
ئامانجی سەرەکیی ئەم پۆدکاستە هاندانی هەستی کونجکۆڵیی بینەران بوو تاوەکو لە بەکارهێنانی سادەی ئامرازەکانی ژیریی دەستکرد تێپەڕن و بگەنە تێگەیشتنێکی قووڵتر لە بناغە و لێکەوتەکانی.
🔗 بۆ بینینی تەواوی پۆدکاستەکە و چێژوەرگرتن لە زانیارییە وردەکان، دەتوانیت لە ڕێگەی ئەم بەستەرەی خوارەوە سەردانی ڤیدیۆکە بکەیت:
ڤیم بۆدکاست لەگەڵ ڕێباز ئەحمەد
لە پەردەلادان لەسەر مێژووی ژیریی دەستکرد تا ململانێی چین و ئەمریکا؛ ڕێباز ئەحمەد لە پۆدکاستی ڤیمدا