چاودێریکردنی سەدان ناوەندی داتا لە سەرانسەری جیهاندا پێویستی بە سەرنج و هێمنی هەیە، چونکە ئەم شوێنانە شادەماری سەرەکیی خزمەتگوزارییەکانی وەک بانکی ئۆنلاین، ئاڵوگۆڕی نامە و ئەو ژیریی دەستکردەن کە کۆمەڵگە پشتیان پێ دەبەستێت.

ئەرکی چاودێران

توێژەران لە سەنتەری فەرماندەییی کۆمپانیای ئەمریکیی Digital Realty لە سنگاپوور لە دەورەی نەخشە و داشبۆردە دیجیتاڵییەکان دانیشتوون؛ ئامانجیان ئەوەیە نیشانەکانی هۆشداری (وەک بەرزبوونەوەی لەسەرخۆی پلەی گەرما) پێشوەختە بدۆزنەوە بۆ ڕێگریکردن لە پچڕان، نەک تەنیا لە کاتی پەککەوتندا کاردانەوەیان هەبێت.

قەبارەی کارکردن

دانیال نینگ (٣٧ ساڵ) و هاوکارەکانی هەفتانە هەزاران ئاگاداریی سیستەم کۆنترۆڵ دەکەن. ئەم سەنتەرە لەگەڵ دوو هاوتاکەی لە ئەورووپا و ئەمریکادا، بە شێوەیەکی بەردەوام و ٢٤ کاتژمێری چاودێریی زیاتر لە ٣٠٠ ناوەندی داتا لە شەش کیشوەردا دەکەن.

گرنگیی ناوەندەکان

سێرێن نا، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیاکە لە ناوچەی ئاسیای پاسیفیک دەڵێت: بێ ئەم ناوەندانە هیچ شتێک کار ناکات و ئەم دۆخە بووەتە بابەتێکی «ئاسایشی نیشتمانی»، چونکە پێویستە بەردەوام چاڵاک بن. سەرەڕای ئەوەی خەڵک نیگەرانی بەکارهێنانی ئاو و شوێنپێی کاربۆنن، کۆمپانیاکە پشت بە وزەی تیشکی خۆر و سیستمەکانی ساردکردنەوەی سووڕی داخراو دەبەستێت بۆ دووبارە بەکارهێنانی ئاو.
ڕۆڵی مرۆڤ لە سەردەمی ژیریی دەستکرددا
سەرەڕای ئەوەی ژیریی دەستکرد گەشە و ئاڵۆزیی ناوەندەکانی داتای خێراتر کردووە، بەڵام تەرانس تانگ، سەرۆکی سەنتەری فەرماندەیی لە ئاسیا و پاسیفیک، دەڵێت دەستوەردانی مرۆڤ هێشتا بەدیهێنەرێکی جێگرەوەنەیابە بۆ دڵنیابوونەوە لە دروستیی ئاگادارییەکان، چونکە جاروبار ئامرازە خۆکارەکان تووشی هەڵە دەبن.

سەرچاوە : AFP